دەقی پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەم چەشنەی خوارەوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم
هەواڵی کۆچی دوایی بیرمەندی خواناس و زانای هەڵکەوتە، بەڕێز حاجی مامۆستا سەید نوورەددین واژی(ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت) بوو بەهۆی خەم و پەژارەی زۆری خەڵکی موسوڵمانی کوردستانی موکریان و بەتایبەت قوتابییەکانی.
بەڕێزیان تەمەنی پڕبەرەکەت و نوورانی خۆی بە پەرەدان بە زانستەکانی دینی، بڵاوکردنەوەی شەریعەتی خوایی، پەروەردەی قوتابیانی هەڵکەوتە و شارەزا و خزمەت بە ئیسلام و موسوڵمانان بەسەر برد.
مامۆستا واژی نموونەیەکی بەرچاو بوو لە پارێزکاری، ئەخلاق، خاکەڕایی و بێ‌فیزی بوو و ئاکار و هەڵسوکەوتیان بەردەوام ڕووناکی بەخشی ڕێگا و سەرباشقەی قوتابیان و لایەنگرانی دەمێنیتەوە.
نەمانی ئەو زانا سەربەست و هەڵکەوتووە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کوردستان. هیوام وایە بە هەوڵ و تێکۆشانی زانایانی وشیار و دڵسۆزی کوردستان و قوتابیانی مامۆستا واژی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەو بۆشاییە زانستی و مەعنەوییە قەرەبوو دەبێتەوە.
وێڕای ڕەزامەندیم بۆ ویست و خواستی خوا، نەمانی ئەو زانا خواناسە لە لایەن خۆم و تەواوی خوشک و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، بیرمەندانی مەزن، مامۆستایانی هێژا، قوتابیان و هۆگرانی بەڕێزیان و خەڵکی پایەبەرزی کوردستان دەکەم و لە خوای گەورە بۆ خوالێخۆشبوو، پلەی بەرز و ڕەحمەتی بەرین و فیردەوسی بەرز و بۆ کەسوکاری، سەبر و خۆڕاگری شیاو و پاداشی گەورە داوا دەکەم.
انّا لله وانّا اليه راجعون

عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣ی کۆچی هەتاوی